هه‌واڵ

خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەستیپێکردەوە

زێدپرێس

 

لەسەر داوای ئەنجوومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە سلێمانی و چەند شار و شارۆچکەی سنوری ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین دەستیپێکردەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ سێشەم، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە شاری سلێمانی و چەندین شار و شارۆچکەی سەربە ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەستیپێکردەوە.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، داوای چارەسەرکردنی کێشەی پێدانی مووچەکانیان لە حکوومەتی هەرێم دەکەن، لەکاتێکدا حکوومەتی هەرێم پێداگیری لەسەر ئەوە دەکات، کە بەهۆی ناپابەندبوونی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، لەناویاندا مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەران، نەتوانراوە کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت.

هێشتا پڕۆسەی ساڵی نوێی خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە لە یەکە کارگێڕییە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و پەروەردەی کۆیە، دەستی پێنەکردووە، ئەوەش مەترسی لەسەر چارەنووسی ئەمساڵی خوێندنی سەدان هەزار خوێندکار دروستکردووە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...