هه‌واڵ

شاخەوان عەبدوڵا: شاندی حکوومەتی ھەرێم بە ئەنجامێکی باش دەگەڕێنەوە

زێدپرێس

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی بودجە سەردانی بەغدای کردووە و ھەنگاوی باشیان بڕیوە و ئەنجامی سەردانەکەش باش بووە.

ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە زاری د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بڵاوی کردەوە، “تاوەکو ئێستا لە عێراق بەگشتی بودجە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆیە ھەر کاتێک ڕێنمایی جێبەجێکردنی بودجە بڵاوکرایەوە، دەست بەجێبەجێکردنی دەکرێت و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

زیاتر دەڵێ “سەرۆکوەزیرانیش چەند جارێک جەختی لەوەکردووەتەوە دوای جێبەجێکردنی بودجە، شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکەن و پابەندن بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە، بۆیە ھیچ ڕێگری نیە لەوەی یاساکە جێبەجێ بکرێت و ئەو پرسە یەکلایی بۆتەوە و ھەرکاتێک بودجە جێبەجێ بکرێت ھەرێمیش مافی خۆی وەردەگرێت”.

د. شاخەوان عەبدوڵا جەختیش دەکاتەوە: “ھاتنی شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تەنیا بۆ بودجەیە، ئەوەش دوای ئەوەی لە ڕۆژنامەی وەقائیع بڵاوکرایەوەم سەرۆکوەزیران بڕیاریدا شاندێکی ھاوبەش دروست بکرێت و ئەو یاسایە جێبەجێ بکرێتم ئەوە ھەنگاوێکی باش بوو، ھاوکات تا ئێستا لە گفتوگۆکان ھەنگاوی باشیان بڕیوە و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەئامادەکارییەکی یەکجار باش ھاتووە بۆ بەغدا و ئەوەی پێویست بێت حکوومەتی ھەرێم بەرانبەر بەغدا جێبەجێی کردووە، بۆیە کۆبوونەوەکان ئەنجامی باشی ھەبووە و ھیچ ڕێگریەک نەبووە و بە ئەنجامێکی باش دەگەڕێنەوە”.

ناوبراو باسی لەوەشکرد: “ئەو شاندەی ھاتوون بۆ بەغدا بۆ ئەوەی کە یاسای بودجە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ ناردنی پشکی ھەرێمی کوردستان ھیچ گرفتێک نەبێت و پشکی ھەرێم ڕەوانە بکەن، بۆیە کەشەکە زۆر لەبارە و ھیچ مەترسی نییە و چاوەڕێ دەکرێت سەردانی شاندی حکوومەتی ھەرێم بۆ بەغدا کۆتایی بێت و بەئەنجامێکی باش بۆ ھەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...