هه‌واڵ

ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزیری نەوتی عێراق و تورکیا

زێدپرێس

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزیری نەوتی عێراق و تورکیا، لە کۆبوونەوەیاندا، گفتوگۆیان لەسەر دەستکردنەوە بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کردووە، بەڵام هیچ وادەیەک بۆ دەستکردنەوە بە هەناردەکردن دیاری نەکراوە.

ڕاگەیەنراوەکە، پێوەستە بە کۆبوونەوەی ئەلپەرسلان بایرەکتەر وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان و جێگری وەزیری کاروبارەکانی وزەی عێراق و حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت، لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە ئەنقەرە.

ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، وەزیرەکان گفتوگۆیان لەسەر زۆر کێشەی دوولایەن و ناوچەییەکان کرد، وەک بۆڕیی نەوتی خاوی نێوان عێراق و تورکیا.

هەروەها، وەزیرەکان جەختیان لە گرنگی بۆڕیی نەوتی خاوی نێوان عێراق و تورکیا بۆ هەردوو وڵات کردەوە، هەروەها ئاماژەشیان بە گرنگی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت کرد لەڕێی ئەو بۆڕییانەوە، بە زووترین کات دوای دووبارە دڵنیابوونەوە لە بۆڕییە نەوتییەکان دوای بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی ٢٠٢٣. وەزیرەکانیش ڕێککەوتن لەسەر دووبارە دروستکردنەوەی بۆڕییەکان لە سنووری عێراق.

زیاتر دەڵێ، لە هەمان کاتدا، ڕایان گۆڕییەوە لەسەر چۆنییەتی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان عێراق و تورکیا لە بوارەکانی نەوت و گاز، گاز و سیستەمە کارەبایییە نێودەوڵەتییەکان، وزەی خاوێن و چووستی لە بەکارهێنانی وزە.

دوو وەزیرەکە، کە پێکەوە بەڕێوەبەرایەتی کۆمسیۆنی ئابووری هاوبەشی نێوان عێراق و تورکیا دەکەن، بڕیاریاندا ١٩مین دانیشتنی کۆمسیۆنەکە بە زووترین کاتی گونجاو لە بەغدا ئەنجام بدات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...