هه‌واڵ

ئاگادارییەکی گرنگ لە بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، کە دەستیان بە ڕشاندنی دەرمانی لەناوبردنی گژوگیا کردووە و لێرە بەدواوە خواردن و هەتا دانیشتن لەناو چیمەن و گژوگیای پارک و باخچەکان زیان بە تەندروستییان دەگەیەنێت.

 

ئەمڕۆ دووشەم، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا، هاووڵاتییان و دانیشتووانی شارەکەی ئاگادار کردەوە، کە لە ڕێگەی تیمەکانیانەوە دەستیان بە ڕشاندنی دەرمانی لەناوبردنی گژوگیا کردووە کە پارکەکان، باخچەکان و دوورگە ناوەندییەکاندا، ئەوەش بەهۆی زۆربوونی گژوگیا و دروستبوونی مەترسی سووتان و ئاگرکەوتنەوەی لە وەرزی هاویندا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە، هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، کە بەهۆی بەکارهێنانی قڕکەرەکانەوە، چیتر دانیشتن لەناو چیمەن و گژوگیای پارک، باخچە و دوورگە ناوەندییەکان یان بەکارهێنان و خواردنی گژوگیا بەهارییەکان لەو بەشە ڕشێندراوانەدا، مەترسی لەسەر تەندروستییان دروست دەکات و لەو ڕوانگەیەوە داوا لە هاووڵاتییان دەکات هەم خۆیان لە دانیشتن لەناو گژوگیای پارک و باخچەکان بپارێزن و هەم لە خواردن و بەکارهێنانی گژوگیاکە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...