هه‌واڵ

زێدپرێس ناسنامەی قوربانییانی هێرشە درۆنییەکەی پێنجوێن ئاشکرا دەکات

 

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان/پەکەکە سێ هاووڵاتی مەدەنی خەڵکی دهۆک لە هێرشە درۆنییەکەی دوێنێ هەینی لەسەر ڕێگەی پێنجوێن گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی سەرچاوەکانیی میدیای پەکەکە، لە ناوچەی پێنجوێنی سەر بە سلێمانی، هێزەکانی تورکیا خێزانێکی سێ کەسییان کوشتووە بەناوەکانی حەسەن ئەحمەد نۆزەت، زەینەب موستەفای هاوسەری و ڕیامی کچییان. حەسەن کارمەندێکی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و دانیشتووی دهۆک بوو، دوێنێ بەهۆی هێرشێکی تورکیا لەڕێی درۆنی SIHA خۆی و خێزانەکەی بوونە قوربانی.

به‌گوێره‌ی‌ زانیارییەکان ئه‌و خێزانه‌ كچێكیان خوێندكار بووه له‌ وڵاتی ئێران و به‌نیاز بوون بیبه‌نه‌وه‌ بۆ سەر سنوور و ڕەوانەی ئەو وڵاتەی بکەن.
هه‌ر به‌پێی‌ زانیارییه‌کان ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ ئۆتۆمبێلێكی‌ تایبه‌تی‌ جۆری تۆیۆتا ساڵونی‌ ژماره‌ (٥٨٤٩٠٧)ی تابلۆ هه‌ولێریان پێبووه‌.

ئەوە لەکاتێکدایە، کە دوێنێ هەینی ١١ی ئابی ٢٠٢٣، دژەتیرۆری کوردستان ڕای گەیاند، لە ئەنجامی هێرشە درۆنییەکەی سەر ڕێگەی پێنجوێن-ناڵپارێز بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و چەکدارێک و شوفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژراون.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...