هه‌واڵ

ناسنامەی ڕاستەقینەی قوربانییانی هێرشە درۆنییەکەی پێنجوێن ڕاگەیەنرا

زێدپرێس

بەگوێرەی بەدواداچوونی زێدپرێس، ئەو کەسانەی لە هێرشە درۆنییەکەی تورکیا لەسەر ڕێگەی پێنجوێن کرانە ئامانج، خەڵکی مووسڵن.

زیاد موستەفا خدر، بەڕێوەبەری قوتابخانەی عروبەی کوڕانە لە مووسڵ و لەگەڵ کچەکەی، کە لە زانکۆی کوردستان لە سنە پزیشکی گشتی دەخوێنێت، دوو لە قوربانییەکانن و قوربانی سێیەم بەناوی حەسەن ئەحمەد نەوزەت کەشمولە، شوفێری ئۆتۆمبێلەکە و کارمەندی کۆمپانیای ئاسیاسێڵە.

ئەو زانیارییانە لەکاتێکدا دێن، کە هەر ئەمڕۆ شەممە ١٢ی ئابی ٢٠٢٣، میدیاکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان/پەکەکە بڵاویان کردەوە، قوربانییەکان دایک و باوک و کچێکن و خەڵکی پارێزگای دهۆکن. زێدپرێس بە ئاماژەدان بە سەرچاوە میدیاییەکە، هەواڵەکەی بڵاوکردەوە، بەڵام دەرکەوت ڕاست نییە.

لەکاتێکدا هەر دوێنێ هەینی ١١ی ئابی ٢٠٢٣، دژەتیرۆری کوردستان بڵاوی کردەوە، لەو هێرشە درۆنییەدا، بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و چەکدارێک و شوفێرێک کوژراون.

هاوكات كۆمپانیای ئاسیاسێڵ له‌ ڕاگه‌یندراوێكدا، كوژرانی كارمه‌ندێكی و دوو كه‌سی دیكه‌ی هاوسه‌فه‌ریانی پشتڕاست كرده‌وه‌.

 

Zed Press Doc Asiacell زێدپرێس هه‌واڵ ئاسیاسێڵ

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...