هه‌واڵ

کۆگایەکی دەرمان لە شاری هەولێر داخرا

زێدپرێس

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان داخستنی کۆگایەکی دەرمان لە شاری هەولێر ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ دووشەم ٢١ی ئابی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA)ی سەر بە وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، بەهۆی سەرپێچی لە یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان، کۆگایەکی دەرمانیان لە شاری هەولێر داخستووە.

بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان، لەڕێگەی تیمەکانی پشکنەرەوە، سەردان و بەدواداچوون بۆ کۆگاکانی دەرمان، دەرمانخانە و نۆڕینگەکانی پزیشکی دەکات، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی دەرمان و پێداویستییەکانی پزیشکی و ڕێگرتن لە دەرمانی قاچاغ و نایاسایی یان ماوە بەسەرچوو.

هەر دوێنێ یەکشەم بەڕێوەبەرایەتییەکە داخستنی کۆگایەکی دیکەی دەرمانی لە شارۆچکەی شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر ڕاگەیاندبوو.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...