هه‌واڵ

وەزارەتی پەروەردە مۆڵەتی خوێندن بە سەرجەم وەرگیراوانی خوێندنی باڵا دەدات

زێدپرێس

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، کە لە خوێندنی باڵا وەرگیراون، مۆڵەتی خوێندنیان پێدەدرێت.

ئەمڕۆ سێشەم ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەموو ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی وەزارەتی پەروەردە، کە فەرمانی وەرگرتنیان لە خوێندنی (دبلۆمی باڵا) و (ماستەر) و (دکتۆرا) لە زانکۆکانی کوردستان بۆ دەرچووە یان بۆیان دەردەچێت، بەبێ جیاوازی مۆڵەتی خوێندنیان پێدەدرێت و دواتر گشتاندن لەوبارەیەوە دەنێرن بۆ پەروەردەی گشتیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان .

وەزیری پەروەردە، داوایش لەو زانکۆیانە دەکات، کە هێشتا فەرمانی وەرگرتنیان دەرنەکردووە، بەزووترین کات فەرمانی وەرگرتن دەربکەن و ڕێککەوتی دەستبەکاربوونی قوتابیانی خوێندنی باڵا ڕابگەیەنن، چونکە لە وەزارەتی پەروەردەوە دەبێت بەشەوانە بۆ وەرگیراون دیاری نەکرێت و ئەو بۆشاییەی بەهۆی وەرگیراوانی وەزارەتەکەوە دروست دەبێت، پڕ بکەنەوە.

ئالان حەمە سەعید، زیاتر گوتی “لەگەڵ وەزیری پلاندانان گفتوگۆمان کردووە، کە ئەو ڕێژەیەی لە دەرەوەی پلانی پەسەندکراون، مۆڵەتیان پێبدرێت و لەم بارەیەوە گرفتیان نابێت”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...