ههواڵ
بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کرا
زێدپرێس
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی بازرگانێکی مادە هۆشبەرەکان ڕادەگەیەنێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ڕایگەیاند، لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تۆمەتبارێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەریان بەناوی (د. ن. س) دەستگیر کردووە.
زیاتر دەڵێ، لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستیان گرتووە بەسەر چەند جۆرێک ماددەی هۆشبەر لەجۆری (مەریجوانە و کریستاڵ و جامایکا و حەپی ترامادۆڵ)، هەروەها کەلوپەلی کێشان و پێوانەکردنی ماددەی هۆشبەر بە تۆمەتبارەکە گیراوە.
هەر دوێنێ سێشەم دەزگای ئاسایشی هەرێم/سلێمانی ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا، لەناو شاری سلێمانی ٢٠ بازرگان و بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیر کردووە، کە ١٧ پیاو و سێیەکەی دیکەیش ئافرەتن.