هه‌واڵ

گەندەڵی لە بەشەخۆراکی هاووڵاتیانی کوردستان دەکرێت

زێدپرێس

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشکرای دەکات، گەندەڵی لەو ماددە خۆراکییانەی لە چوارچێوەی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەگات، گەندەڵی دەکرێت و کەمتر لە بڕی دیاریکراو دەنێردرێت.

کاسترۆ مەعروف ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەم ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣، لەڕێگەی گرتەیەکی ڤیدیۆییەوە ئاشکرای کرد، لەو بڕە خۆراکەی لە چوارچێوەی بەشەخۆراکی مانگانەدا بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت، بەردەوام بڕێکی کەمتر لە بڕی دیاریکراو دەگات.

کاسترۆ مەعروف پەیامەکەی لەڕێگەی گرتەیەکی ڤیدیۆییەوە و لە بنکەیەکی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیانەوە بڵاوکردەوە و لەڕێگەی کێشانی ڕاستەوخۆی چەند ماددەیەکی خۆراکییەوە پیشانی دا، کە لە هەر فەردەیەکی ٥٠ یان ٢٥ کیلۆیی ماددە خۆراکییەکاندا، لە نێوان کیلۆ و نیوێک تا دوو کیلۆ لەبڕی دیاریکراو کەمترە.

ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی داوا لە نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بەرپرسانی حکوومەتی هەرێم لە بەغدا دەکات، بەدواداچوون بۆ ئەو گەندەڵیییە بکەن، چونکە بەکۆی گشتی بڕێکی یەکجار زۆر و گەندەڵییەکی گەورە دەگەیەنێت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...