ئومێد خۆشناو: ٣١ی ئاب نەبووایە شتێک بەناوی قەوارەی هەرێمی کوردستان نەدەبوو
زێدپرێس
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، نووسینێکی وەک هەڵوێستی خۆی لەمەڕ ٣١ی ئابی ١٩٩٦ بڵاوکردەوە.
ئومێد خۆشناو، ٣١ی ئاب، وەک ڕۆژێکی مەزن و پیرۆز و وەرچەرخان ناودەبات و دەڵێ “کێ حازره و ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه قسه بکه‌ین من حازرم له‌گه‌ڵی دیبه‌یت بکه‌م”.
دەقی نووسینەکە:
٣١ی ئابی شه‌کره شار نابێ به‌بێ ده‌نگی تێپه‌ڕبێ.
ئه‌گه‌ر قسه بکه‌ین له‌سه‌ر ٣١ی ئابی وه‌رچه‌رخان، بێ‌شک ده‌بێ باسی ٣٠ ڕۆژه‌که‌ی تری مانگی ئابی ساڵی ١٩٩٦ بکه‌ین، هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ باسیش له دواڕۆژی مانگی ئاب واته ٣١ی ئاب بکه‌ین که، له‌دوای ئه‌و ڕۆژه چ هات و چی ڕوویدا، واته ١ی ئهیلوول هه‌ڵاتنی ڕۆژێکی نوێ و تازه‌ی وه‌رچه‌رخانه‌که بوو.
ئیتر کێ حازره و ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه قسه بکه‌ین من حازرم له‌گه‌ڵی دیبه‌یت بکه‌م.
لای من ڕۆژێکی پیرۆز و مه‌زن و وه‌رچه‌رخانه و ده‌ستی پیلانی بڕی و تا به ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ین سووده‌کانی ٣١ی ئاب هه‌ر له زیادبوونن.
ئه‌گه‌ر ٣١ی ئاب نه‌با، ئێستا شتێک نه‌بوو به‌ناوی قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان و ده‌ستکه‌وتی خه‌باتی گه‌لی کوردستان.
ئه‌گه‌ر ٣١ی ئاب نه‌با ئێستا جڕو جامشتهکانی وه‌ک حەسەن پلایس و ئاغای مهتهڕی و ڕاکان حاکم بوون.
ئه‌گه‌ر ٣١ی ئاب نه‌با، ئێستا هه‌ولێر هه‌ر گونده گه‌وره‌که‌ی جاران ده‌بوو، نه‌ک شار شه‌کری ئێستا.
ئیتر ده‌ستکه‌وته‌کانی ٣١ی ئابی شه‌کره شار ده‌یان و سه‌دان ده‌ستکه‌وتن، به‌ڵام کێ هه‌یه یه‌ک ده‌ستکه‌وتی ٦٤ و ٦٦ و ٨٣ و ١٦ی ئۆکتۆبەری خیانهتکارم پێبڵی ئه‌ی خه‌ڵکینه.