هه‌واڵ

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

زێدپرێس

 

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەمەبەستی سەرکۆنەکردنی تاوانی هێرشکردنە سەر هەولێر لەلایەن ئێرانەوە، ڕۆژی یەکشەم لە گشت ناوەندەکانی خوێندن، خوولەکێک وەستان لەگەڵ سروودی ئەی ڕەقیب بەر لە دەستپێکردنی وانەی یەکەم ئەنجام دەدرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ شەممە، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، ناوەندەکانی خوێندنی ئاگادار کردەوە: “بەمەبەستی سەرکۆنەکردنی تاوانی هێرشکردنە سەر هەولێری پایتەخت لەلایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی پاکی شەهیدانی ئەو تاوانە و بریندارەکانی، ڕۆژی یەکشەم ٢١ی ١ی ٢٠٢٤، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی وەزارەتی پەروەردە، خولەکێک ڕاوەستان لەگەڵ سرودی ئەی ڕەقیب بەر لە دەستپێکردنی وانەی یەکەم ئەنجام بدرێت”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن گوتارێک پێشکەش بکەن لەبارەی ئەو ستەم و تاوانە کە هیچ بیانوویەکی نەبووە و نییە، هەروەها جەخت لە گەیاندنی پەیامی خۆڕاگریی و ئیرادە بەرزی کوردستانیان و ئاشتیخوازی بکەنەوە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...