هه‌واڵ

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرنامەی فول برایت بۆ خوێندنی ماستەر ڕادەگەیەنێت

حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ ساڵی (٢٠٢٤) بەرنامەی فول برایت بۆ خوازیارانی خوێندنی ماستەر لە سەرتاسەری عێراق لە بواری جیا جیا ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لە سەرجەم خوازیاران لە هەرێمی کوردستان دەکات دەتوانن بەم مەرج و داخوازییانەی خوارەوە داواکاری پێشکەش بکەن:

 

1. دەبێت پێشکەشکار دانیشتووی هەرێمی کوردستان و عێراق بێت.

2. پێویستە بەلایەنی کەم دوای دەرچوونی لە زانکۆ، دوو ساڵ خزمەتی هەبێت.

3. پێویستە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت و دانپیانراو بێت.

4. دەبێت پێشخانێکی ئەکادیمی باشی هەبێت.

5. دەبێت ئاستی زمانی ئینگلیزی بەرچاوی هەبێت، بە شێوەیەک بتوانێت بەشداری لە خولی درێژخایەنی زمان بکات بەر لە دەسپێکردنی بەرنامەی خوێندن.

6. پێشینە بۆ ئەم خوازیارانە دەبێت کە پێشتر ئەزموونی خوێندن و ژیانیان لە ئەمریکا زۆر کەم بووە یاخود نەبووە.

7. خوازیاران لە باکگراوندی جیاجیا لەگەڵ خاوەن پێداویستی تایبەت هان دەدرێن بۆ پێشکەشکردن.

 

تێبینی:

– تەواوی خەرجی ئەم بەرنامەیە لە سەر ئەستۆی حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەبێت.

– دوا کات بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (١/٠٥/٢٠٢٤).

– بۆ زیاتر زانیاری و وردەکاری پێشکەش کردن، تکایە سەیری برۆشەری هاوپێچ و ئەم لینکە بکەن:

(لێرە کرتە بکە) .

ئەگەر پێویست بوو پەیوەندی بە نووسینگەی ئەمیدست لە هەولێر و بەغداد بکەن

سەبارەت بە مەرجەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ خوێندنی ماستەر لە چوارچێوەی ئەم بەرنامەیە بریتیین لە:

1- پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

2- پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی لەپاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە هەبێت.

3- پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥٪) کەمتر نەبێت.

4- ئاستی توانستی زمانی داواکراو بەندە بە ئاستی داواکراوی خودی بەرنامەکە.

5- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).

6- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

7- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن بەرنامەی فولبرایت پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

8- هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.

تێبینی:

دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تکایە بە مەبەستی کردنەوەی فایل سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بکەن:

لێرە کرتە بکە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...