هه‌واڵ

دەرچووانی کۆلێژەکانی زانست، زمان و ئاداب وەک وانەبێژ دادەمەزرێن

زێدپرێس

 

ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بڵاویکردەوە، لەسەر داوای سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لەمڕۆ بەدواوە، دەرچووانی کۆلێژەکانی “زانست و زمان و ئاداب” وەک وانەبێژ لە سەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە دادەمەزرێن.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی زانکۆی سەلاحەدین، ئەمڕۆ سێشەم ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، ئالان حەمەسەعید ساڵح وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و ” سامان حوسێن ڕاگری کۆلێژی زمان  و قادر محەمەد ڕاگری کۆلێژی ئاداب کردووە.

 

سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین داوای لە وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد، کە جیاوازی نەکرێت لەنێوان دەرچووانی کۆلێژەکانی ئاداب و زانست و زمان بۆ مەبەستی دامەزراندنیان وەک وانەبێژ لەسنووری وەزارەتی پەروەردە.

 

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا باس لەهەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی سەلاحەدین کرا کە لەداهاتوو خولی شیاندن بۆ دەرچووانی ئەو کۆلێژانەی کەئاماژەیان پێکراوە دەکرێتەوە.

 

لەکۆتاییدا وەزیری پەروەردە ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکانی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین دەربڕی.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...