هه‌واڵ

کات و شێوازی دەوامی مامۆستایان دەگۆڕێت

زێدپرێس

 

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا، کە دەوامی مامۆستایان لە ناوەندە حکوومییەکاندا بەگوێرەی وانەکانیان بێت کە لە خشتەی بەشە وانەکانیان بۆیان دانراوە.

بەپێی فەرمانێکی وەزاری، کە ئیمزای ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەر هاتووە، لە ڕێککەوتی ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ و بە ژمارە ٢٧٢، تیایدا هاتووە؛

سەبارەت بە دەوامی مامۆستایان لە ناوەندەکانی حکومی، بەگوێرەی وانەکانیان دەبێت کە لە خشتەی بەشە وانەکانیان بۆیان دانراوە و گۆڕانکاری تێدا ناکرێت.

 

لەسەر ئەو بنەمایەش، جگە لە کاتی گوتنەوەی وانەکان و ئامادەبوون لە یەک بەشە وانەی هەفتانەی ڕاهێنان، مامۆستایان پابەند ناکرێن بە مانەوەیان لە سەرەتای دەوام تا کۆتایی دەوام و سەرپشکن لە مانەوەیان لە ناوەندەکانی خوێندندا.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...