هه‌واڵ

هەولێر؛ سێیەمین حاڵەتی خنکان لەزێی گەورە ڕوویدا

زێدپرێس

 

بەرگری شارستانی هەولێر، سێیەمین حاڵەتی خنکانی لە ئاوی زێی گەورە ڕاگەیاند.

 

کەمێک پێش ئێستا(٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣) بەرگری شارستانی هەولێر دوو حاڵەتی خنکانی لە ئاوی زێی گەورە ڕاگەیاند.

بەپێی بەرگری شارستانی هەولێر، دوو کەس بەناوەکانی عەبدولسەلام سەباح لەدایکبووی ساڵی ١٣، کە دانیشتووی گەڕەکی مامزاوای هەولێرە، هەروەها ڕۆکان عەبدولباقی تەمەن ١٧ ساڵ و دانیشتووی دارەشەکران، لە دوو شوینی جیاواز لە ئاوی زێی گەورەدا خنکاون و تیمەکان سەرقاڵی دۆزینەوە و دەرهێنانی تەرمەکانیانن.

هەر ئێستایش بەرگری شارستانی هەولێر، سێیەمین حاڵەتی خنکانی لە ئاوی زێی گەورەدا ڕاگەیاند.

بەگوێرەی زانیارییەکان هاووڵاتییە خنکاوەنەکە، بەناوی نامق سابر تەمەنی ٤٠ ساڵە و پیشەی پێشمەرگەیە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...