هه‌واڵ

هەسەدە ئەمیری بانکی ئیسلامی داعش لە ڕەقە دەستگیر دەکات

زێدپرێس-شکۆ شێرکۆ

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی مەڕسەدی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە پارێزگەی ڕەقە، دوێنێ هەسەدە و یەکەکانی دژە-تیرۆر دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێک کرد بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش، تێیدا بەرپرسێکی ئۆفیسی هۆزەکان و ئەمیری بانکی ئیسلامی داعشیان دەستبەسەر کرد، دوای ئاشکراکردنی شوێنی مانەوەی لە شاری ڕەقە، کە لەژێر ناوی “عەبدولغەفوور تابر ئەلزیاب” کاری کردووە، هەروەها بە “ئەبوو ئەمیر”یش بانگ دەکرا.

 

کاری ئەو، پڕچەککردنی داعش بوو بۆ ئەوەی لە ناوچەکانی ژێردەستی هەسەدە ئۆپەراسیۆن بکەن. لەگەڵ دەستگیرکردنی، چەک و کەلوپەلی سەربازی لە ماڵەکەی دۆزراوەتەوە و دەستی بەسەردا گیراوە.

لە ١ی ئەیلوول، یەکەکانی دژە-تیرۆری هەسەدە و دژە-تیرۆری هەرێمی کوردستانی عێراق، بە پاڵپشتی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی، ئەندامێکی شانەکانی داعشیان دەستگیر کرد، لە شارۆچکەی داشیشە لە شەدەدی، باشووری حەسەکە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئاسایش، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە چالاک بووە لە قاچاغ و دابینکردنی چەک بۆ ئەندامانی داعش، هەروەها لەو ئۆپەراسیۆنەشدا، کۆمەڵێک چەک و کەلوپەلی سەربازی ژێردەستی دەستیان بەسەردا گیرا.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...