فازڵ ڕه‌ووف: شۆڤێنییەکانی بەغدا گرووپ و تاخمەکانی سلێمانیان دەستخەڕۆ کرد و ئێستا پێیان پێدەکەنن

زێدپرێس
ئەمڕۆ یەکشەم ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، فازڵ ڕەووف بە میدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند، هه‌ندێك له حزبه‌كان وایان ده‌زانی به‌دژایه‌تیكردنی دۆسییه‌ی نه‌وت، كارێكی زۆر باش ده‌كه‌ن، ئێستا ده‌ستیان كردووه به بادانه‌وه و ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان.
ئه‌ندامەکەی سه‌ركردایه‌تی پارتی گوتی: “ئێستا ئه‌وانه‌ی جاران كه‌مپینیان ده‌كرد له دژی كوردستان و نه‌وتی كوردستان، تازه به تازه ده‌ڵێن بڕیاری ناردنی به‌شه‌بودجه‌ی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی عێراقه، ئه‌م گرووپ و تاخمانه‌ی سلێمانی باش ده‌یانزانی ئه‌و قسه ڕاستییه‌كه‌یه بۆیه كاتی خۆی نه‌یان ده‌كرد؟ بۆ ئه‌وەی خه‌ڵك چه‌واشه نه‌كرێت”.
زیاتر دەڵێ “به‌داخه‌وه پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی کوردستان كه‌مپینێكی چه‌واشه‌كاری و هه‌ڵمه‌تێكی ناوخۆیی له دژ كرا، ده‌نا ئێستا بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ڕوون بووه‌ته‌وه، بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و بڕیاری حكوومه‌تی عێراق له‌دژی گه‌لی كوردستان ناده‌ستوورین”.
فازڵ ڕەووف بە پێداگیرییەوە دەڵێ، “نه‌ك نه‌وت، خۆشمان ڕاده‌ستیان بكه‌ین ئه‌وان هه‌روه‌ك دوژمن سه‌یرمان ده‌كه‌ن، به‌داخه‌وه شۆڤێنییه‌كانی به‌غدا گرووپ و تاخمه‌كانی سلێمانیشیان ده‌ستخه‌ڕۆ كرد و به‌كاریان هێنان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی کوردستان ڕابگرن، ئێستاش پێیان پێده‌كه‌نن، ئه‌وان ئه‌مه به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانن تۆڵه‌ی ڕابردوومان لێبكه‌نه‌وه، ئه‌مه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و گرووپ و تاخمانه‌بوون له كوردستان خۆیان فرۆشت”.
گوتیشی “هه‌ندێك حزب و تاخم و گرووپ ئێستا هاتوونه‌ته‌وه سه‌رخۆ، کە ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات له‌سه‌ر كوردستان مه‌ترسیداره، بۆیه له‌ناوخۆیاندا كه‌وتوونه‌ته گوتی گوتی و ده‌ڵێن دۆخه‌كه مه‌ترسیداره، له‌كاتێكدا هه‌ر ئه‌ندامان و په‌رله‌مانتارانی ئه‌وان بوون له‌گه‌ڵ زوڕناژه‌نه‌كان هاواریان ده‌كرد نه‌وت ڕاده‌ست بكه‌ن”.
زیاتر دەڵێ “تازه به‌تازه هه‌ست ده‌كه‌ن، چونكه ده‌زانن به‌غدا ئه‌وانیشی ده‌ستخەڕۆ كرد، له به‌غداوه یاری به كورد ده‌كرێت، بۆیه زۆر كه‌س و لایه‌ن كه‌وتوونه‌ته په‌شیمان بوونه‌وه، خۆشیان ده‌بیننه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كان، چونكه ئه‌وانه‌شی له دژایه‌تی کوردستان ده‌نگیان پێده‌دان ئێستا سزایان ده‌ده‌ن و ڕۆژانه له‌م سلێمانییەوە خه‌ڵك یه‌خه‌یان ده‌گرن و ده‌ڵێن بۆ ناچن له‌به‌غدا پاره‌كان بێنن”.
ئەندامەکەی سەرکردایەتی پارتی، ئاماژە بەوە دەکات، “خه‌ڵك ڕاستی بۆ ده‌ركه‌وتووه، بۆیه خه‌ڵكێكی ده‌هۆڵژه‌ن له كوردستان هاتوونه‌ته سه‌رخه‌ت و په‌شیمانن له‌وه‌ی كه‌مپینیان كرد له دژی نه‌وتی كوردستان”.
باس لەوەش دەکات، “ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕاستییانه كه به‌غدا له دژی كوردستان ده‌یگرێته‌به‌ر بۆ خه‌ڵك ڕوون نه‌بووایه‌ته‌وه، ده‌مێك بوو له سلێمانی خۆپیشاندان دەکرا، به‌س ئێستا خۆپیشاندان ناكرێت، چونكه له‌لایه‌ك ده‌زانن به‌غدا پارەكه نادات له‌لایه‌كی دیكه ده‌زانن كه هه‌ڵه‌بوون له‌و دژایه‌تییه‌ی كوردستان”.