بەتۆمەتی فرۆشتنی ڤایپ بە منداڵان مارکێتێک داخرا
![](https://zedpress.krd/wp-content/uploads/2023/09/Zed-Press-news-291-copy-780x470.jpg)
زێدپرێس
ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، قایمقامیەتی سلێمانی، ڕایگەیاند، لەسەر سکاڵای هاووڵاتیان و بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی (ڤایپ) بە منداڵی خوار ١٨ ساڵ، بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەکان (مارکێتی چرۆ)یان لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد داخست و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
قایمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، یاسا ڕێگری له فرۆشتنی جگهره، جگهرهی ئهلیكترۆنی (ڤایپ)، نێرگهله و خواردنهوه كهولییهكان به منداڵی نەوجەوان و خوار ١٨ ساڵ دەکاتەوە. بۆیه پێویسته خاوەنی هۆڵەکانی بلیارد، کافتریا و کۆفی شۆپی نێرگەلەکێشان، شوێنی خواردن و خواردنەوە کهولییەکان ڕێگری لە خوار ١٨ ساڵ بکەن بۆ شوێنەکانیان و هیچیان پێنهفرۆشن، بەپێچەوانەوە لەلایەن قایمقامیەتی شارەکەوە شوێنەکانیان دادەخرێت و خاوەنەکانیشیان ڕووبەڕووی ڕێکارە یاساییە توندەکان دەکرێتەوە.
لە ١٦ی ئابی ئەمساڵیشدا، قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لێژنە هاوبەشەکان بەهۆی فرۆشتنی ڤایپ بە منداڵان (مارکێتی جاف)یان لە گەڕەکی بەختیاری داخستووە.