هه‌واڵ

وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەک بەڕێوەبەری پۆلیس دەگۆڕێت

زێدپرێس

 

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی ئەمنی سنوری پارێزگای هەولێر دەرکرد.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی فەرمانێکی وەزارەتی ناوخۆ و بە ئیمزای ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، بڕیاردراوە بە گواستنەوەی لیوای مافپەروەر دڵشاد شێخ سەعید محەمەد لە میلاکی ڕاگرایەتی کۆلێژی پۆلیس/هەولێر بۆ سەر میلاکی بەڕێوەبەری پۆلیس و پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان و دانانی لە پایەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان، هەروەها گواستنەوەی عەمیدی مافپەروەر داومید زرار فەتحوڵڵا لە پایەی سەرۆکی دەستەی پزیشکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ سەر میلاکی ڕاگرایەتی کۆلێژی پۆلیس/هەولێر و دانانی لە پایەی ڕاگری کۆلێژی پۆلیس/ هەولێر بە (وەکالەت).

هەر بەگوێرەی فەرمانەکەی وەزارەتی ناوخۆ، عەمیدی مافپەروەر سیروان ساڵح خدر لە میلاکی داواکاری گشتی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ سەر میلاکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و دانانی لە پایەی سەرۆکی دەستەی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە (وەکالەت) دەگوازرێتەوە.

هەروەها، عەقیدی پۆلیس ئاژەر نوردەین پیرۆ لە سەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیس/ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ دەگوازرێتەوە و وەک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان و مۆڵەتپێدان دەستبەکار دەبێت.

هەر لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکاندا، موقەدەمی پۆلیس ڕێبوار جەمیل سلێمان لە پایەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان و مۆڵەتپێدانەوە دەگوازرێتەوە بۆ پایەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...