هه‌واڵ

لە هەولێر دەست بەسەر “قومارخانەیەکی ئۆنلاین”دا گیرا

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش هەولێر، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک ڕادەگەیەنێت، کە بەشێوەی ئۆنلاین لە ماڵەکەی خۆیەوە، خەریکی چەند جۆرێکی قومارکردن بووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ چوارشەم ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش هەولێر ڕایگەیاند، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر و لە ئۆپەراسیۆنێکی مەیدانی لە لایەن هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابووری، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە، کە چەند جۆرێک قوماری بە ئۆنلاین ئەنجامداوە.

ئاسایش ئاشکرای کرد، تۆمەتبارەکە بەناوی (م. م. ج) بە ڕەگەزنامە عەرەبە و دانیشتووی شاری هەولێرە. تۆمەتبارە بە یاریکردنی قۆمار لە جۆرەکانی (دۆمبەلە، بەنکۆ و پۆکەر)، کە بە شێوەی ئۆنلاین لە ماڵەکەی خۆیدا ئەنجامی داوە.

لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە “گشت ئەم کەلوپەلانەی کە بۆ ئەم مەبەستە بەکاری هێناوە دەستی بەسەردا گیرا، تۆمەتبار دۆسییەی یاسایی بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی دادگا کراوە”، ئاسایش وای گوت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...