ههواڵ
نزیکەی ٥٧ تۆن خوێی خۆراکی دەستی بەسەردا گیرا
زێدپرێس
نزیکەی ٥٧ تۆن خوێی خۆراکی لە مەرزی سەرتەک-پشتە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەستی بەسەردا گیرا، بەهۆی نەبوونی شیاوێتییەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەم ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی یەکەی پشکنینی خۆراک لە مەرزی سەرتەك-پشتەی سەربە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە و لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان و ڕێگریکردن لە ساخکردنەوەی خۆراکی هاوردەکراو، توانیان دەستبگرن بەسەر بڕی ٥٦ تۆن و ٧٠٠ کیلۆگرام خۆێی خۆراکی، کە هاوتای تایبەتمەندی عێراقی نەبووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێ “دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتییان ڕێگە بە ساخکردنەوەی خۆراکی ناتەندروست نادرێت”.
مەرزی سیتەک-پشتە یەکێک لە دەروازە سنورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێرانە.