هه‌واڵ

عەلی عەونی: لە سلێمانی نیوەی خوێندن بە کەمپێنبازی تێدەپەڕێ و زۆرینەی یەکەمەکانیش لەوێن

زێدپرێس

 

عەلی عەونی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەڵێ، نیوەی ساڵی خوێندن لە سلێمانی بە کەمپێن و مانگرتن تێپەڕ دەبێت و کەچی زۆرینەی قوتابییە یەکەمەکانیش لەوێن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەندامەکەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەبارەی مانگرتنی مامۆستایانی سلێمانییەوە، نووسیویەتی “ئەوانە سەردەمێک دەیانگوت؛ تو وازبێنە لە کورسی ئێمە وانە دەڵێین بە زگی برسی)؛ بیرتان دێت ئەوکاتەی مووچەش هەبوو، یەک ڕۆژیش دوا نەدەکەوت و داهات زۆر بوو، هەر ئەم خەڵکە خەریکی ئەم بەزمە بوون؟”

عەلی عەونی، زیاتر دەڵێ “لە سلێمانی نیوەی ساڵی خوێندن بە کەمپێنبازی و مانگرتنچیاتی دەرباز دەبێت. قوتابیان لە وانە و خوێندن دوادەکەون، لە هەولێر و دهۆک یەک چرکەش دەوام ڕاناوەستێت، کەچی زۆر سەیرە قوتابییە یەکەمەکانی کوردستان زۆربەیان لە سلێمانین!”.

ئەندامەکەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی پرسیار و گومان دەخاتە سەر قوتابییە یەکەمەکانی سنوری سلێمانی و دەڵێ “ئەرێ ئەم ماستە گوریسێکی تێدا نییە؟”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...