هه‌واڵ

وەزارەتی کارەبا داوای کەمکردنەوەی نرخی کارەبا بۆ کارگەکان دەکات

زێدپرێس

 

وەزارەتی کارەبا، داوای لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردووە، نرخی کارەبا لەسەر کارگەکان کەم بکرێتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

کامیل قەزار بریکاری وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتی کارەبا داوای لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، نرخی کارەبا بۆ کارگەکان کەم بکرێتەوە.

ئەم لێدوانەی بریکاری وەزارەتی کارەبا، لە میانەی پێشوازیکردنی لە نوێنەرانی کارگەکانی چیمەنتۆ و ئاسن و پیشەسازی هات، کە دوێنی یەکشەم ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ سەردانیان کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی کارەبا، نوێنەرانی کارگەکان داواکاری کەمکردنەوەی نرخی کارەبایان بۆ وەزارەتەکە بەرزکردووەتەوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە “بریکاری وەزارەتی کارەبا بە نوێنەرانی کارگەکانی چیمەنتۆ و ئاسن و پیشەسازیی ڕاگەیاند وەزارەتی کارەبا داوای لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە نرخی کارەبا بۆ کارگەکان کەم بکرێتەوە”.

زیاتر دەڵێ “پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران، دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن و دەبێتە پاڵپشتێک بۆ بووژانەوەی ژێرخانی ئابووری و پەرەپێدانی پیشەسازیی و دابینکردنی هەلی کار بۆ هاووڵاتییان.”

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...