هه‌واڵ

دۆزینەوەی دوو کانزای نوێ دەرگایەک بەڕووی بەرەوپێشترچوونی چین دەکاتەوە

دوو کانزای نوێ لە چین دۆزراونەتەوە و پێشبینی دەکرێت توخمە پێکهێنەرەکانیان برەو بە بوارەکانی تەکنەلۆجیا، بەرگریی سەربازی و وزە بدەن، هەروەها ببنە بەشێکی گرنگ لە بەرەوپێشبردنی ئابووریی وڵاتەکە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بە هاریکاری نێوان چەند دەزگایەکی توێژینەوە، زانکۆ و کۆمپانیایەک، لە کانی بایان ئۆبۆ، گەورەترین کانی کانزای دەگمەن لە جیهان، لە هەرێمی سەربەخۆی ناوەندی مۆنگۆلیا لە چین، دوو کانزای نوێ دەدۆزرێنەوە و دوای ڕەزامەندیی ڕێکخراویی تاوێرزانی نێودەوڵەتیی، ناوەکانی ئۆبۆنیۆبایت و سکاندیۆ-فلۆرۆ-ئێکەرمەنایتیان لێدەنرێت.

لە ساڵی ١٩٥٩ بەدواوە، کانەکە ٢٠ کانزای نوێی لێ دۆزراونەتەوە، بە دوو کانزا نوێکەوە. بە گوتەی فان هۆنگروو، یەکێک لە توێژەران، ئۆبۆنیۆبایت شێوەیەکی پلێتی هەیە و ڕەنگەکەی لە نێوان قاوەییەکی زەردباو و قاوەییە، درێژییەکەشی ٢٠ بۆ ١٠٠ مایکرۆمەترە. سکاندیۆ-فلۆرۆ-ئێکەرمەنایتیش شێوەی شەشپاڵوویەکی ستوونی هەیە و ڕەنگەکەی لە نێوان زەردێکی کاڵ و شینێکی ئاسمانییە، درێژییەکەشی دەگاتە ٣٥٠ مایکرۆمەتر.

کانزاکانی نیۆبیەم و سکاندیەم لە دەگمەنترین و ستراتیجیترین کانزاکانن. دەتوانرێت لە بوارەکانی بەدەستهێنانی وزە، تەکنەلۆجیای زانیاری، فڕۆکەوانی، دروستکردنی ماددەی گەیەنەری بەهێز، بەرگریی نیشتمانی و پیشەسازیی سەربازی بەکاربهێنرێن. دیارە ئەوانەش گشتییان دەتوانن ڕۆڵێکی بەرچاو لە بەرەوپێشبردنی لایەنەکانی ئابووری و کۆمەڵایەتیی چین ببینن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button