ئەركی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەکێتی دەستنیشانكرا
زێدپرێس
ئەمڕۆ یەکشەم ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، لەکۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ئەرک و بەرپرسیارێتی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دەستنیشانکراوە.
ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان بەم شێوەیەن:
قوباد تاڵه‌بانی؛ سه‌رپه‌رشتیاری مەکتەبی سكرتاریه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره؛ گوته‌بێژی یه‌كێتی
ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ؛ لێپرسراوی مەکتەبی په‌یوه‌ندییه‌كان
عیماد ئه‌حمه‌د؛ لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگه‌یاندن و هۆشیاری
بوڕهان سه‌عید سۆفی؛ لێپرسراوی مەکتەبی ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كان
سه‌ركه‌وت زه‌كی؛ لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕێكخستن
ته‌لار له‌تیف؛ لێپرسراوی ناوەندی یاسایی یەکێتی
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان؛ لێپرسراوی مەکتەبی كاروباری شه‌هیدان
نزار ئامێدی؛ مه‌كته‌بی سیاسی له به‌غدا
ڕزگار حاجی حه‌مه؛ لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن
شێخ ئەحمەد حەمەکەریم و شوان قادر؛ سەرپەرشتیاری دارایی و ئیداره‌ی گشتی
یوسف گۆران؛ لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی
شاڵاو شێخ سه‌ڵاح؛ لێپرسراوی مه‌كته‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
بەگوێرەی گوتەبێژی حزبەکە، لە کۆبوونەوەی داهاتووی مەکتەبی سیاسی، بەرپرسانی مەڵبەندەکانی یەکێتی دەستنیشان دەکرێن.