هه‌واڵ

سلێمانی؛ مانگی ڕابردوو ٩٦١ منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاری لەدایك بوون

زێدپرێس

 

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو، ٩٦١ منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاری لەدایک بوون.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ١ تا ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاری ٩٦١ منداڵ لەدایک بوون، کە ٤٩٢یان کوڕ و ٤٦٩یان کچن.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لەو ژمارەیە ٥٦٥ منداڵ بەشێوەی سروشتی و ٣٩٦ منداڵ لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە لەدایک بوون.

هەر لەمانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری ١٧٣ منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و ١٢ حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و یەک حاڵەتی لە دایكبوونی سیانە و ٩٧ لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...