هه‌واڵ

بریندارێکی هێرشە درۆنییەکەی سنوری کۆیە گیانی لەدەستدا

زێدپرێس

 

لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە سنوری کۆیە، ئۆتۆمبێلێک بە چوار سەرنشینەوە کرایە ئامانج، سێ سەرنشین برینداربوون و دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە، شوفێرەکە گیانی لەدەستدا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ سێشەم ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە (چنارۆک)ی سنوری کۆیە و لە ئەنجامدا سێ سەرنشین برینداربوون و شوفێری ئۆتۆمبێلەکەش گیانی لەدەستدا.

بەگوتەی سەرچاوەیەکی تایبەت لە تەندروستی کۆیە، بریندارەکان بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی کۆیە گواسترانەتەوە و ڕاستەوخۆ دەست بە چارەسەری پێویست کراوە.

گوتیشی، “برینی شوفێری ئۆتۆمبێلەکە سەخت بووە و بەهۆیەوە گیانی لە دەستداوە”.

سەرچاوە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن قوربانییەکان خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان و دانیشتووی کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی مەخموور بوون، بەڵام هێشتا بۆ زێدپرێس پشڕاست نەکراوەتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...