هه‌واڵ

هەوڵی بەقاچاغبردنی ٤٠٠ هەزار دۆلار پووچەڵ کرایەوە

زێدپرێس

 

فەرماندەیی سنوری عێراق، پووچەڵکردنەوەی هەوڵی بەقاچاغبردنی ٤٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ سێشەم، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، فەرماندەیی سنوری عێراق ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بەدواداچوونی بەردەوام بۆ قاچاغچیانی دراو، و دوای چڕکردنەوەی چاودێری، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گومرگی سەر بە فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا توانیان دەست بەسەر ٤٠٠ هەزار دۆلاردا بگرن، کە مەبەست لێی بە قاچاغبردن بووە.

فەرماندەیی سنوری عێراق، دەڵێ، هێزە ئەمنییەکان شەووڕۆژ لە کارەکانیان بەردەوامن بۆ بەدواداچوون و دۆزینەوەی هەموو ئەوانەی بە لەڕێگەی بەقاچاغبردنی دراو بۆ دەرەوەی وڵات، “زیان بە ئابووری نیشتمانی دەگەیەنن”.

فەرماندەیی سنور، هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا، داوای لە هاووڵاتییان کردووە، هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەن بە پێدانی زانیاری لەبارەی بەقاچاغبردنی دراو، لەپێناو سەقامگیری بەهای دراو و ڕێگری لە شێواندنی ئابووری وڵاتەکە.

بەهۆی بەقاچاغبردنە دەرەوەی دۆلارەوە و بەتایبەتیش گەیشتنی دۆلار لە عێراقەوە بە ئێران، تا دێت سزا و گوشارەکانی ئەمریکا لەسەر عێراق زیاتر دەبن و بەهای دۆلاریش لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەرانبەر بە دیناری عێراقی، زیاتر بەرز دەبێتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...