هه‌واڵ

بە درۆن هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

زێدپرێس

 

بەڕێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، بەڵام هەردوو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە تێکشکێنران.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەم ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەکانی ئەمریکاوە ڕایگەیاند، لە ڕێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، هەر دوو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە تێکشکێنران، پێش ئەوەی ئامانجەکەیان بپێکن.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئاماژەیداوە، کە بەرپرسە ئەمریکییەکان لایەنی گومانلێکراو و بەرپرسیان لە هێرشەکە ئاشکرا نەکردووە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button