هه‌واڵ

چوار بەنداوی “ستراتیژی” لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن

چوار بەنداوی “ستراتیژی” لەسەر بودجەی فیدڕاڵی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن، کە بەنداوەکانی (مەنداوە، باکرمان، تەقتەق و دەڵگە) دەگرێتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تیمی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان و عێراق دەستیانکردووە بە هەنگاوەکانی دروستکردنی چوار بەنداوی ستراتیژیی لە هەرێمی کوردستان.

ئەو چوار بەنداوە، پێکدێن لە (مەنداوە، باکرمان، تەقتەق و دەڵگە).

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێ، لە دەرئەنجامی زنجیرە کۆبوونەوەکانی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و شاندی باڵای وەزارەتەکە لە بەغدا لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق، سەرۆکوەزیران، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو و ناوەندەکانی بڕیار لە پەرلەمان و حکوومەتی فیدڕاڵی و هەروەها کۆبوونەوەی هاوبەشی شاندی تەکنیکی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ تیمی باڵای وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی عێراق، بەسەرپەرشتی خودی وەزیری سەرچاوەکانی ئاو، عۆن زیاب، لە ڕۆژی ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٤ لە سەر پێکهێنانی لێژنە و دەستپێکردن بە کاری هاوبەش بۆ پڕۆژەی بەنداوەکان، لەچوارچێوەی دیراسەی ستراتیجی ئاو و زەویوزار، کۆنووسی هاوبەش و نەخشەڕێی هەنگاوی کرداری داندراوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ڕۆژی پێنجشەم، ٩ی ئایار، لێژنەی تەکنیکی هاوبەشی هەردوولا لە بەغدا یەکەم کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە، تایبەت بە ئامادەکردنی ڕاپۆرتی هاوبەش و نوێکردنەوەی توێژینەوە و نەخشەسازی چوار  بەنداوەکە کە بڕیارە لەسەر بودجەی فیدراڵی لە هەرێمی کوردستان دروست بکرێن. “بەلێکتێگەیشتنی هاوبەش بەجۆرێک بەهای ئابوورییان بەرز بکرێتەوە لەڕووی زیادکردنی قەبارەی کۆکردنەوەی ئاو و بەرهەمهێنانی کارەبا و دابینکردنی پێویستییەکانی ئاو بۆ بەرژەوەندی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و عێراق”، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وایگوتووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...