هه‌واڵ

مەسرور بارزانی: بایەخدان بە خوێندن و پەروەردە لەکارە لەپێشینەکانمانە

زێدپرێس

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بایەخدان بە بواری پەروەردە و خوێندن لە کارەکانی لەپێشینەی کابینەکەی بووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ سێشەم، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی کاتۆلیکی لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.

سەرۆکی حکوومەت لە ڕێوڕەسمەکەدا، گوتارێکی بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش کرد و پیرۆزبایی لە دەرچووانی زانکۆی کاتۆلیکی هەولێر کرد، کە لە پێکهاتەی جیاوازن.

مەسرور بارزانی، ئاماژەی بە دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی کرد و پابەنديی حکوومەتی هەرێمیشی بە پاراستن و پەرەپێدانی کەلتووری بەیەکەوەژیان، دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت جەختی لەوە کردەوە، کە “بایەخدان بە کەرتی پەروەردە و خوێندن، هەمیشە لە کارە لەپێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەت بووە و هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ بۆ زیاتر بەرەوپێشبردن و گەشەپێدانی خوێندن و دامەزراوە پەروەردەیی و زانکۆکانمان”.

لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا، گوتی: “ئامانجمان ئەوەیە کوردستان بکەینە نیشتمانێکی پڕ لە زانست و زانیاری، لەم ڕووەوە سامانی مرۆیی و بەتایبەتی گەنجەکانمان، بەنرخترین سەرمایەی نیشتمانی ئێمەن و شایانی ژیانێکی پڕ لە ئاسایش و خۆشگوزەرانین”.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە ڕۆڵی دەرچووانی زانکۆ لە کوردستان کرد، کە دەتوانن لە زۆر بواردا هاوکار و یارمەتیدەر بن و ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕن. بۆ نموونە زۆر کێشە و قەیرانی جیهانی هەیە وەک کێشەی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمئاوی و کەمی خۆراک و هەژاری کە ئەمڕۆ بەرۆکی زۆر ناوچە و دەڤەری جیهانيان گرتووە. لە داهاتوویەکی نزیکیشدا لە کوردستان گفتوگۆ لەبارەی ئەو کێشە و قەیرانانە و ڕێگەچارەکانیان دەکرێت و دەرچووانیش دەبنە بەشێک لەو گفتوگۆیانە و ڕێگەچارە و ئەڵتەرناتیڤ پێشکەش دەکەن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...