هه‌واڵ

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی مامۆستایان ئاگاداردەکاتەوە

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی، لەڕێگەی نامەیەکەوە کە بۆ بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی ناردووە، داوایان لێ دەکات مامۆستایان ئاگاداربکەنەوە و سبەی یەکشەم دەست بەپڕۆسەی خوێندن بکەنەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ شەممە، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بەناز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی، لە ڕێگەی نامەیەکەوە، لە گرووپی وەتس ئەپی تایبەت بە بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکانی سنورەکە، داوا لە بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکانی سلێمانی دەکات، کە هەریەک لای خۆیانەوە پەیوەندی بە مامۆستایان و خوێندکارانەوە بکەن و ئاگاداریان بکەنەوە، کە بەیانی یەکشەم، پەیوەندی بە قوتابخانە و خوێندنگاکانیان بکەنەوە.

ئەو نامەیەی بەناز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی، لەکاتێکدا دێت، کە دوێنێ و ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاندووە، سبەی یەکشەم ٢٩ی تشرینی یەکەم، هاوشێوەی هەفتەی پێشوو، دەستیان بە خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکەنەوە و ئامادەنین بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

تا ئێستا، پڕۆسەی خوێندن لە زۆرینەی قوتابخانەکانی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و یەکە کارگێڕییەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان و کۆیەیش دەستی پێنەکردووە. مامۆستایان و وانەبێژانی سنورەکە، پێداگیرن لەسەر چارەسەکردنی کێشەکانیان، لە مووچە و شایستە داراییەکانیان و هەروەها دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...