هه‌واڵ

ڕاپەڕین؛ پێنج کەس بەتۆمەتی تەقاندنەوەی بۆمب بە ماڵێکدا دەستگیرکران

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین دەستگیرکردنی پێنج کەس ڕادەگەیەنێت، کە سێ بۆمبیان بە ماڵێکدا تەقاندووەتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ دووشەم، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ڕایگەیاند، لە شەوی ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەک سکاڵایەکی لەسەر چەند کەسێکی نەناسراو تۆمار کردووە، کە سێ بۆمبی جۆری (مۆڵۆتۆڤ) بە ماڵەکەیدا تەقێندراوەتەوە و دەستبەجێ دەست بە لێکۆڵینەوە کردووە و بڕیاری دادوەر بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆمەتباران و دەستگیرکردنیان وەرگیرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوە، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ناسنامەی تۆمەتباران و دۆزینەوەی شوێنی نیشتەجێبوونیان، دەستبەجێ لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر، بە هاوکاری هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن یەکێک لە تۆمەتباران دەستگیرکرا، دوای لێکۆڵینەوەی زیاتر و دانپێدانانی تۆمەتبارەکە توانراوە چوار تۆمەتباری دیکە دەستگیر بکرێن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێ، “تۆمەتباران دانیان ناوە بەتاوانەکەیان. بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی ٣٤٢ لە یاسایی سزادانی عێراقی سەرجەمیان ڕاگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.”

هەر لەسەر ڕووداوەکە، پۆلیس دەستی بەسەر سێ ماتۆڕسکیلدا گرتووە، کە “تاوانەکەیان پێ ئەنجام داوە”.

بۆمبی مۆڵۆتۆڤ، لە شووشەیەکی پڕ لە سووتەمەنی و پڵیتەیەکی گڕگرتوو دروست دەکرێت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...