هه‌واڵ

دوو کەس لە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

زێدپرێس

 

لە سنوری شارۆچکەکانی کەلار و خانەقین، دوو سوارۆی ماتۆڕسکیل لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

سەرچاوەیەکی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کەلار بە زێدپرێسی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەم، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ماتۆڕسکیلێک لە سنوری گوندی گردەگۆزینەی سەربە شارۆچکەی کەلار وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە سوارۆیەکەی، کە لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥ە، گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادی گواستراوەتەوە.

هەر ئەمڕۆ یەکشەم، ڕووداوێکی دیکەی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای کەلار-خانەقین ڕوویداوە و تیایدا ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت تووشی پێکدادان بوون و لە ئەنجامدا سوارۆی ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا، کە  تەمەنی ٢٣ ساڵە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...