هه‌واڵ

بەڕێوەبەری چاکسازی و داواکاری گشتی گفتوگۆ لەسەر حوکمدراوانی سێدارە دەکەن

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی، لە کۆبوونەوە لەگەڵ ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، پێداگیری لەسەر چارەسەركردنی كێشەی ئەو كەسانە کردووە، كە حوكمی سێدارەیان هەیە و تا ئێستا لەناو چاكسازییەكانن، “چونكە ژمارەیان زۆرە و حوكمەكەیان جێبەجێ ناكرێت”.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ پێنجشەم، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ئیحسان عەبدولڕەحمان بابان بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی سەردانی ئەنجوومەنی دادوەری كرد و لەگەڵ عەبدولجەبار عەزیز حەسەن سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سزادراوان بەشێوەیەكی گشتی لەناو چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان کراوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا، کە دادوەر كەژاڵ نایف بەرپرسی فەرمانگەی داواكاری گشتی لە چاكسازی ژنان و منداڵان ئامادەی بووە، بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی، تیشكی خستووەتە سەر چەند خاڵێكی تایبەت بە كاروباری یاسایی سزادراوان.

 

خاڵەکان پێکدێن لە:

 

  • دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەك بۆ دواكەوتنی كەیسی ئازادبوونی بەمەرج (افراج شرطی).
  • كێشەی كەمی دادوەر لە دادگاكانی لێكۆڵینەوە كە بووەتە هۆی دواكەوتنی كەیسی نەوجەوانان و ژنان.
  • دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەك بۆ ڕاگیراوان، كە چیتر نەنێردرێنە ناو چاكسازییەكان.
  • چارەسەركردنی كێشەی ئەو كەسانەی كە حوكمی سێدارەیان هەیە و تاكو ئێستا لەناو چاكسازییەكانن، چونكە ژمارەیان زۆرە و حوكمەكەیان جێبەجێ ناكرێت .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button