هه‌واڵ

ڕاگەیاندراوێك لە بارەی هەڵبژاردن لە کەرکووك و ناوچە کوردستانییە دابڕێندراوەکان

زێدپرێس

 

زیاتر لە ٥٠ ڕێکخراو و نووسەر و چالاکی بواری جینۆساید لە کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە کوردانی کەرکووک و ناوچە کوردستانییە دابڕێندراوەکان دەکەن، بەشداری لە دەنگدان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکەن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەو ڕێکخراو و نووسەر و چالاکە مەدەنییانە، لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا، ئاماژەیان بەوە کردووە، کە شاری کەرکووك و ناوچە دابڕێندراوەکانی (خانەقین و خورماتوو و مەخمور و شەنگال)، بە ساتەوەختێکی هەستیار و مێژوویی تێدەپەڕێت و دەڵێن “بەشداری کاریگەری هاونیشتمانیان لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کەرکووك و ناوچە کوردستانییە دابڕێندراوەکان، بە زەرورەتێکی حەتمی  دەبینین، ئەمەش لە پێناو سڕینەوەی ئاسەوارەکانی تاوانی جینۆساید و ڕاگواستن و گۆڕینی دیمۆگرافیا لەم ناوچانە، کە مەخابن تا هەنووکە بەردەوامی هەیە”.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

هاونیشتمانیانی بەڕێز لە کەرکووك و ناوچە کوردستانییە دابڕێندراوەکان

کەسوکاری سەربەرزی قوربانییانی تاوانەکانی ئەنفال و جینۆساید

شاری کەرکووك و ناوچە دابڕێندراوەکانی (خانەقین و خورماتوو و مەخمور و شەنگال)، بە ساتەوەختێکی هەستیار و مێژوویی تێدەپەڕێت، کە سەرەڕایی تێبینی و ڕەخنە و گلەییەکانمان لە حزب و لایەنە سیاسییە کوردییەکان، وادەخوازێت لەسەر هەمووان، لە ئاست بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغەدا بین.

هاونیشتمانی ئازیز، پرسی نیشتمان و خاك لەم ناوچانە، پرسێکی نەتەوەییە و هەمیشە و لە پێش هەمووانەوە، دانیشتوانی ڕەسەنی کەرکووک و خانەقین و خورماتوو و شەنگال و مەخمور، بە مانەوە و خۆڕاگرییان، پارێزگارییان لە شوناسی خۆیان و کوردستانیبوونی شارەکانیان کردووە و پیلانی نەیارانیان پوچەڵ کردۆتەوە.

بۆیە ئێمە وەك نووسەران و چالاکان و ڕێکخراوەکانی بواری جینۆساید، بەشداری کاریگەری هاونیشتمانیان لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کەرکووك و ناوچە کوردستانییە دابڕێندراوەکان، بە زەرورەتێکی حەتمی  دەبینین، ئەمەش لە پێناو سڕینەوەی ئاسەوارەکانی تاوانی جینۆساید و ڕاگواستن و گۆڕینی دیمۆگرافیا لەم ناوچانە، کە مەخابن تا هەنووکە بەردەوامی هەیە.

هاوئامانج، پاراستنی برایەتی و پێکەوەژیانی گەلان و نەتەوەکان لە کەرکووك و ناوچە کوردستانییە دابڕێندراوەکان، بە گرەنتی درووستکردنی حکوومەتی خۆجێیی لە پێکهاتە ڕەسەنەکانی دەبینین، بەتایبەت بۆ دانیشتووانی شاری کەرکووك، کە ١٥ ساڵە، بەهۆی پیلانگێڕییەوە، لەم پڕۆسەیە بێبەشکراون.

هەر بۆیە داوا لە تەواوی کوردان و هاونیشتمانیانی ڕەسەنی کەرکووك و خانەقین و خورماتوو و مەخمور و شەنگال دەکەین، وەک چۆن چەند ساڵێکە بە تەنیا ڕووبەڕووی پیلانەکانی گۆڕینی دیموگرافیا و ڕاگواستن و دەستگرتن بەسەر زەویوزاری جووتیارانی کورد و تورکمان بوونەتەوە، بەو جۆرەش بە چڕی بەشداری پڕۆسەی دەنگدان بکەن و پارێزگاری لە سەنگ و قورسایی شوناسی نەتەوەییان لەم ناوچانە بکەن.

 

چالاکان و نووسەران و ڕێکخراوەکانی بواری جینۆساید:

1- رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید

2ـ رێكخراوی چاودێری كوردۆساید- چاك

3- رێكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال

4ـ تۆڕی رێكخراوە كوردستانیییەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی – koncicc

5ـ رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری ـ OJC

6ـ رێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان

7ـ رێكخراوی باران بۆ پرسی ئەنفال

8ـ ناوەندی داكۆكی پشدەر بۆ قوربانیان و جینۆسایدكراوان

9ـ تۆڕی ئایكان كوردستان – ikn

10ـ رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان  – oawmd

11ـ گۆڤاری تۆپزاوە

12ـ ڕۆژنامەی نوگرەسەلمان

13- رێكخراوی جیهانێكی بێ چەكی كیمیاوی و بایۆلۆجی

14ـ هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان

15ـ رێكخراوی كار بۆ ئەنفال

16ـ کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە

17ـ هابیل ئەحمەد کەریم ــ بەڕێوبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ

18ـ هێمن حەسیب ــ چالاكوانی بواری جینۆساید

19ـ عەلی مەحمود محەمەد ــ چالاكوانی بواری جینۆساید

20ـ د. عەبدولرحمان كەریم دەرویش ــ زانكۆی سۆران

21- عەدالەت عومەر ــ نووسەرو لێكۆڵەری بواری جینۆساید

22ـ هەڵمەت وشیار ـ ڕۆژنامەوان

23ـ فواد عوسمان ـ نوسەر و چالاکوان بواری جینۆساید

24ـ پەری نوری ـ بەرپرسی پێشووی تیمی هەڵدانەوەی گۆڕەبەکۆمەڵەکان

25ـ  قاسم کازم ــ چالاکوانی بواری جینۆساید

26ـ شوان محەمەد ـ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

27ـ ھەژار ھوشیار بەرزنجی ــ توێژەری بواری جینوساید

28ـ ڕۆژان شەهید حەمەڕەش ــ ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان

29ـ پارێزەر ئارام محمد ــ سەرۆکی رێکخراوی باران بۆ پرسی جینۆساید

30ـ شاخەوان قادر شۆرش ــ نووسەری بواری جینۆساید

31ـ دیمەن محەمەد ــ چالاكوانی بواری جینۆساید

32ـ مەلاشاخی ــ نووسەر و رۆژنامەنووس

33ـ  محەمەد زرنگ ـ چالاکوانی بواری جینۆساید ـ قەڵادزێ

34ـ سەلاح کەرکووکی ــ رێکخەری کاروباری ناساندنی تاوانەکانی جینۆساید لە سوید

35ـ ئیبراهیم هەورامانی ــ نووسەری بواری جینۆساید

36ـ عەلی بەندی ــ نووسەرو لێكۆڵەری بواری ئەنفال

37ـ ئەحمەد مەجید ــ چالاکوانی بواری جینۆساید / کەسوکاری ئەنفالکراو

38ـ حازم محەمەد بلەیی ــ نوسەرو چالاکوانی بواری جینۆساید

39ـ زەمان عەبدە ـ نوسەری بواری جینۆساید

40ـ عەبدولعەزیز موحسین ـ نوسەر و چالاکوان و کەسوکاری جینۆسایدکراوان

41ـ عادل مەلاساڵح ــ ئەندامی دەستەی جینۆساید لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان

42ـ جەبار ئەحمەد ــ توێژەری بواری جینۆساید

43ـ ناجی تالب ــ مامۆستا و چالاکوانی بواری جینۆساید

44ـ هەدار زوبێر بارزانی ـ پارێزەری کەیسی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانییەکان

45ـ سامی رێکانی ـ نوسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید

46ـ ئەیاد ئیسماعیل کاکەیی ـ پارێزەری دۆسیەی ئەنفال و دۆسیەی جینۆسایدی بارزانیان لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق

47ـ نازدار ئەسعەد ـ چالاکوانی بواری جینۆساید

48ـ حیکمەت فائق ـ چالاکوانی بواری جینۆساید

49ـ ئاراز خەلیل ـ چالاکوانی بواری جینۆساید

50ـ هاوڕێ عەلی ـ جالاکوانی بواری جینۆساید

51ـ محەمەد سەید ـ فیلمساز لە بواری دیکۆمێنتکردنی تاوانەکانی جینۆساید

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...