هه‌واڵ

سەردانی سزادراوانی چاکسازی گەورانی هەولێر ڕاگیرا

زێدپرێس

 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای وەرزی و بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی پەتاکە، سەردانیکردنی کەسوکاری سزادراوانی چاکسازی گەورانی هەولێر بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ دواخرا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر، پاڵپشت بە نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، بڕیاری دا بە ڕاگرتنی سەردانیکردنی کەسوکاری سزادراوانی چاکسازی گەوران.

لە نووسراوێکدا، کە لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ و بە واژۆی ئیحسان عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی، ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر کراوە، تیایدا داوا کراوە کە ڕێککاری پێویست لەبەربگرن بەمەبەستی ڕاگرتنی سەردانی سزادراوانی چاکسازییەکە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ و ئەوەش بەمەبەستی پارێزی زیاتر و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی پەتای وەرزی.

هەر لە نووسراوەکەدا، داوا دەکات، لەکاتی دەرکەوتنی هەر حاڵەتێکی پەتاکە پێویستە ڕێککاری پێویست بگرنەبەر.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...