هه‌واڵ

تۆمەتبارانی کوشتنی پۆلیسەکەی سلێمانی دەستگیرکران

 

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ڕووداوی کوشتنی پۆلیسەکەی شەقامی پیرەمێردی سلێمانی ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ دووشەم ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، دەزگای ئاسایشی هەرێم/سلێمانی ڕایگەیاند، لە هەوڵێکی هاوبەشی هێزەکانی (ئاسایش و ئۆپەراسیۆن و کۆماندۆ و پۆلیس)، دوو تۆمەتباری تەقەکەر دەستگیرکران بەتۆمەتی کوشتنی کارمەندێکی پۆلیس لە شاری سلێمانی دەستگیر کراون.

ڕاگەیەندراوەکە دوای ئەوە دێت، کە کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەوی ڕابردوو، هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لە شەقامی پیرەمێرد هەوڵی دەستگیرکردنی چەند داواکراوێکیاندا، ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری ڕوویدا ڕێپێدراوێکی پۆلیس بەناوی (ڕزگار ئەحمەد) کوژراو دوو کارمەندی دیکە بریندار بوون.

کارمەندە کوژراوەکە، تەمەنی ٤٠ ساڵە و دانیشتووی گوندی خدر ڕەیحانی سەر بە شارەدێی قادرکەریمی سنوری چەمچەماڵە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...