هه‌واڵ

په‌یامێک له‌ نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕێککەوتنی حکوومەتی فیدراڵیی عێراق و حکوومه‌تی ئەمریکا دەکات بۆ ده‌سپێکردنه‌وه‌ی کاره‌کانی کۆمیته‌ی باڵای سه‌ربازیی نێوانیان و پشتگیری هەرێمی کوردستان بۆ ڕێککەوتنەکە ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی تایبەتدا ڕایگەیاند، “پێشوازی له‌ ڕێککه‌وتنی حکوومه‌تی فیدراڵیی عێراق و حکوومه‌تی ئه‌م‌ریکا ده‌که‌ین بۆ ده‌سپێکردنه‌وه‌ی کاره‌کانی کۆمیته‌ی باڵای سه‌ربازیی نێوانیان (HMC) و به‌ره‌وپێشچوونی گفتوگۆکان ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی و داهاتووی هاریکاریی هاوبه‌ش له‌ بواره‌کانی سیاسی، ئابووری، کەلتووری، ئه‌منی و سه‌ربازیدا”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەر لەو پەیامەدا پشتگیری هەرێمی کوردستان بۆ ڕێککەوتنەکە ڕادەگەیەنێت و دەڵێ: “هه‌رێمی کوردستان پشتگیری له‌و ڕێککه‌وتنه‌ ده‌کات و هاوکار و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی وڵات و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزله‌یه‌کگرتن و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...