هه‌واڵ

بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستی پێکردەوە

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای داناگاز ڕایدەگەیەنێت، دوای ئاساییکردنەوەی ئەو دۆخەی بەهۆی هێرشکردنە سەر کێڵگەکە دروستبوو، بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستی پێکردووەتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

شاکر واجد بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای داناگاز-ی سەرکار لە کێڵگەی کۆرمۆر بە میدیاکانی ڕاگەیاند، ئێستا بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستی پێکردووەتەوە، دوای ئەو هێرشەی شەوی ڕابردوو کرایە سەر کێڵگەکە و لە ئەنجامدا ئاگر لە کۆگایەکی گازی شل کەوتەوە.

کاتژمێر ١٠:٢٢ خوولەکی شەوی ٢٥/٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنوری چەمچەماڵ و بەهۆیەوە بەرهەمهێنان بە تەواوەتی لە کێڵگەکە ڕاگیرا.

دوا بەدوای هێرشەکە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی گاز لە کۆرمۆرەوە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بڕی ٢٨٠٠ مێگاوات لە بەرهەمی کارەبا کەمی کردووە و لەوکاتەیشەوە دۆخی کارەبای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان تێکچوو.

سەرچاوە فەرمییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەیان بەوە کردووە، هێرشەکە لە ڕێگەی درۆنەوە ئەنجامدراوە.

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لە هێرشەکە داوە و داوای کردووە لەماوەی ٤٨ کاتژمێردا لێکۆڵینەوەکە بە ئەنجام بگات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...