هه‌واڵ

سێ بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کران

زێدپرێس

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیکردنی سێ بازرگانی دیکەی ماددە هۆشبەرەکان بە بڕێک ماددەی هۆشبەر و هەزاران دۆلارەوە، ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ چوارشەم ٩ی ئابی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، ڕای گەیاند، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان، بەهاوکاری بەشی جموجۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکووك، دوای بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی، توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیر بکەن، کە کاری کڕین و فرۆشتنیان بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکرد.

ڕوونی دەکەنەوە، لەگەڵ دەستگیرکردنیشیان بڕی یەک کیلۆ و ٦٥٠ گرام ماددەی هۆشبەر و سێ تەرازوو و نۆ هەزار دۆلار کە پارەی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر بووە، دەستی بەسەردا گیرا .

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرایشی کرد، یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەڵگەی ئەتککردنی منداڵێکی نێوجەوانی پێگیراوە و ئێستا، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...