ئاسایشی هەولێر: پاسەوانەکانی شاڵاو کۆسرەت ڕەسووڵ هاووڵاتییەکیان بە فیشەک بریندار کرد
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
دوای ئەوەی لە لایەن بنەماڵەی (قەهاری سابیر عەلکە) پرسەیان هەبووە لە مزگەوتی (ڕەشاد موفتی) شاری هەولێر (شاڵاوی کۆسرەت ڕەسوڵ) بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی ئەو بنەماڵەیە سەردانی پرسەکەیانی کردووە، لە لایەن بنەماڵەی خاوەن پرسەکە پێیان گوتراوە کە پرسەکە بەجێ بهڵێت و ڕەزامەند نەبوون لەسەر سەردانەکەی، چونکە لە ڕابردوو دوو کەسی خاوەن پرسەکە بەدەستی بنەماڵەی شاڵاو شەهید کراون، بەم هۆیەوە دەبێتە دەمەقاڵەیان و پاسەوانەکانی شاڵاو بەبێ گوێدانە هیچ ڕێزێک بۆ حەرەمی مزگەوت و خاوەنی پرسەکە هێرشیان کردۆتە سەر خاوەنی پرسەکە و تەقەیەکی زۆریان کردووە، لە ئەنجام هاووڵاتییەک بە گوللەی پاسەوانەکانی شاڵاو بریندار کراوە، لێرەوە دووپاتی دەکەینەوە یاسا سەروەرە و ئەو کەسانەی تەقەیان کردووە و لەم کارە نایاساییە بەشداربوونە، ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٢٠٢٤/٩/٣٠