کەشناسی پێشبینی لێزمەباران دەکات
بەگوێرەی بەشی پێشبینیی کەشناسی سەربە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەم، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٤، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکاندا نمەباران دەبارێت؛ لەکاتەکانی ئێوارەدا و بۆ ماوەیەکی کەم ئەگەری گۆڕانی بۆ شێوەی تاوە باران و بروسکە هەیە لە شارەکانی هەولێر، دهۆک و دەوروبەری.
کەشناسی پێشبینیکردووە، بۆ سبەی هەینی، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لەکاتەکانی بەرەبەیان دابارین سەرەتا بەشێوەی نمە باران لەناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات، پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکان و بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنورییەکان دەبارێت و لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ شێوەی دابارینەکە بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت، بەجۆرێک هەندێک کات بۆ ماوەیەکی کەم پێشبینی لێزمە بارانیش دەکرێت لە ناوەندی شاری هەولێر و دەوربەری و هەروەها لەناوچەکانی گەرمیاندا.