هه‌واڵ

بەهۆی ڕاوکردنی چۆلەکە ٤ هاووڵاتی دەستگیرکران

زێدپرێس

 

لە شارەزوور، ٤ هاووڵاتی بەهۆی ڕاوکردنی چۆلەکە دەستگیرکران و لەگەڵیشیاندا دەستبەسەر ٧ چۆلەکەی ڕاوکراو و چەکیکی ڕاوکردن و ماتۆڕسکیلێکدا گیرا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ دووشەم ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند، مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستانى شارەزوور، “لە پێناو پاراستن و پارێزگاریکردنى سنورەکەیان، دەرچونێکیان ئەنجامدا بۆ ناو قەزاى شارەزوور و توانیان ٤ هاووڵاتى دەستگیر بکەن، کە سەرقاڵى ڕاوکردن بوون.

ئاماژەی بەوە کردووە، هاوکات توانرا دەستبگیرێت بەسەر ٧ چۆلەکەى ڕاوکراو و چەکێکى بادى و ٢ پاکەت فیشەک و لایتێکی دەستی و ماتۆڕسکیلێک، کە لە ڕاوکردنەکەدا بەکارهێنراون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، باس لەوە دەکات، “ئێستا هەندێک لە هاووڵاتییان بێبەزەییانە کەوتوونەتە ڕاوکردنى چەند باڵندەیەک و هەوڵى لەناوبردنیان دەدەن”. زیاتر دەڵێ “هەرچەندە مەفرەزەکانى پۆلیسى دارستان بەردەوام لە هەوڵ و ماندووبووندان بۆ ڕیگریکردن لە سەرپێچیکاران، بەڵام  جێگەى نیگەرانییە هەندێک لە هاووڵاتییان سەرقاڵى ڕاوکردنن”.

لەبارەی ڕاوچییەکانیشەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێ، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، دەستگیرکردنی ٣ هاووڵاتی ڕاگەیاند، کە لە سنوری تانجەڕۆ ٣٥ چۆلەکەیان ڕاوکردبوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...