هه‌واڵ
ئاراستەکان

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هۆشیاری دەستەی ژینگە لە دیداری زێدپرێس دا

لە چوارچێوەی زنجیرە دیدارەکانی نێوان میدیا و گوتەبێژانی وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، لە ئۆفیسی زێدپرێس لە هەولێر، میوانداری ڕەزاق خەیلانی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هۆشیاری دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی کوردستان کرا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

دیدارەکە، ئەمڕۆ سێشەم، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٤، بە بەشداری ژمارەیەک لە میدیاکارانی کەناڵە جیاجیاکان، مامۆستایانی زانکۆ و چالاکانی بواری ژینگەیی بەڕێوەچوو؛ گفتوگۆیەکی کراوە، کە نزیکەی سێ کاتژمێر و نیو درێژەی کێشا.

ڕەزاق خەیلانی، کە هاوکات گوتەبێژی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەیە، بەوردی هەڵوەستەی لەسەر پرسەکانی ژینگەیی لە هەرێمی کوردستان و لەو چوارچێوەیەشدا ڕۆڵی دەستەی ژینگە کرد. هەروەها، شێوازی ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی دەستەکەیانی لەگەڵ میدیاکان ڕوونکردەوە.

بەشدارانی دیدارەکە، بە خستنەڕووی کۆمەڵێک پرسیار و سەرنج، گفتوگۆیەکی هاوبەشیان دروست کرد.

دیدارەکانی زێدپرێس، بە ئامانجی بونیادنانی پەیوەندی و کەشێکی ئەرێنی لە نێوان میدیاکاران و دامەزراوە فەرمییەکان بەردەوام دەبن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...