پارتی، یەکێتی و ڕەوتی هەڵوێست سێ یەکەمی دەنگدانی تایبەت بوون

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییە نافەرمییەکانی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت، هەریەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ڕەوتی هەڵوێست سێ یەکەمی دەنگدانی تایبەتن لە هەرێمی کوردستاندا.
بەگوێرەی ئەنجامە نافەرمییەکان پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر لە ٩٠ هەزار دەنگی لە دەنگدانی تایبەت لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەدەستهێناوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نزیکەی ٧٢ هەزار دەنگ و لە پلەی سێیەمیشدا ڕەوتی هەڵوێست کە نزیکەی حەوت هەزار دەنگی بەدەستهێناوە.
بەدوای ئەو لیستانە کە سێ زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە، لیستی نەوەی نوێ چوار هەزار و ٨٠٨ دەنگ، لیستی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان چوار هەزار و ٥١٢ دەنگ، لیستی کۆمەڵی دادگەری هەزار و ٣٣٨ دەنگ و لیستی بەرەی گەل هەزار و ١٥٣ دەنگی لە دەنگدانی تایبەت بەدەستهێناوە.
ڕۆژی یەکشەم، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ خولی نوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو.



