هه‌واڵ

ئێران ئاگری لە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراق بەردا

کەشتییەکی گواستنەوەی نەوت کە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراقی هەڵگرتبوو، لە گەرووی هورمز هێرشی کرایە سەر و سووتێنرا.

 

کۆمپانیای تانکەر تراکەرز، ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٦، ڕایگەیاند، کەشتییەکی هیندی کە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراقی هەڵگرتبوو لە گەرووی هورمز هێرشی کرایە سەر.

 

لای خۆیشیەوە، ئاژانسی رۆیتەرزیش پشتڕاستیکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە، یەکێک لەو کەشتییە نەوتهەڵگرانەی تەقەی لێکراوە و گەڕێندراوەتەوە، ئاڵای هیندستانی لەسەر بووە و دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی عیراقی هەڵگرتووە، کەشتییەکی دیکەش بە هەمان شێوە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە تەقەی لێکراوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button