هه‌واڵ

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئازەربایجان ڕادەگەیەنرێت

زێدپرێس-هەولێر

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئازەربایجان، ڕای دەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەکە باس له‌ بواری ئابووری و بازرگانی و گه‌شتیاری و وزه‌ و ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریی بۆ كۆمپانیاكانی ئازه‌ربایجان له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و هەروەها کردنەوەی کونسڵخانەی ئازەربایجان لە کوردستان کراوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پاش ئه‌وه‌ی به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ١٨ی تەمووزی ٢٠٢٣، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئیلهام عه‌لیێڤ سه‌رۆكی ئازه‌ربایجانه‌وه‌ له‌ كۆشكی كۆماری به‌ گه‌رمی پێشوازی لێكرا.

“له‌ كۆبوونه‌وه‌كی دۆستانه‌ی دووقۆڵیدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئازه‌ربایجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌، به‌تایبه‌تی له‌ بواری ئابووری و بازرگانی و گه‌شتیاری و وزه‌دا و ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارییان بۆ كۆمپانیاكانی ئازه‌ربایجان له‌ هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عێراق تاوتوێ كرد”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ جه‌خت له‌ گرنگیی كردنه‌وه‌ی كونسڵخانه‌یه‌كی گشتیی ئازه‌ربایجان له‌ هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه‌، كه‌ پێشتر بڕیاری لێدراوه‌ و باسی ڕێكاره‌كان كرا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا بكرێته‌وه و كار بكات بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریی هاوبه‌شی هه‌ردوولا”‌.

هه‌روه‌ها دوایین ڕێكار و هه‌نگاوه‌كانی گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی ئاسمانیی هه‌ولێر ـ باكۆ و باكۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراق و ئاسانكاری بۆ پێدانی ڤیزا و ئاڵوگۆڕی سه‌ردان و شانده‌كانی هه‌ردوولا، خرایه‌ به‌ر باس.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، پاشان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی شاندی هه‌ردوولا و به‌شداریی هه‌ڵسووڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ باكۆ به‌ڕێوه‌ چوو، كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندی و ڕێكاره‌كانی به‌دواداچوونی ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆك بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان، تاوتوێ كران و بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه‌ درا.

دوێنی دووشەم ١٨ی تەمووزی ٢٠٢٣، زێدپرێس بڵاوی کردەوە، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئازەربیجان بابەتی کردنەوەی کونسڵخانەی ئازەربایجان دەبێت لە هەرێمی کوردستاندا و جگەلە تاوتوێکردنی پەرەپێدانی پێوەندی بازرگانی و ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و ئازەربایجان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...