ماکدۆناڵدز داوای پەتاتەی کوردستان دەکات
زێدپرێس
بێگەرد تاڵەبانی ئەمڕۆ چوارشەم ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ڕای گەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و بەبازاڕکردن و هەناردەکردنی بەرهەمەکانی جووتیاران بۆ بازاڕەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، دوابەدوای ئەو سەرکەوتن و پێشوازییە گەرمەی لە پەتاتەی جووتیارانی کێڵگەکانی پارێزگای هەولێر کرا، بە ٣٠٠ تۆن پەتاتە لە هەشت کۆنتێنەردا لە عەلوەی وڵاتی ئیمارات.
ئێستا ئامادەکاری دەکرێت بۆ هەناردەکردنی سەدان تۆن پەتاتە بۆ وڵاتی کەنداو و ئوردن لەسەر داخوازی لقەکانی ماکدۆناڵدز بۆ بەپیشەسازیکردنی پەتاتە و دروستکردنی چپس و فینگەر.
وەزیری کشتوکاڵ زیاتر دەڵێ “بەهۆی پاڵپشتییەکانی جووتیاران لە پێشخستنی شێوازی بەرهەمهێنانی جۆرەکانی پەتاتە، ئەمساڵ پێشبینیکراوە، هەرێمی کوردستان بگاتە لوتکەی بەرهەمهێنان و زیاتر لە ٦٠٠ هەزار تۆن پەتاتەی خواردن و ١٥٠ هەزار تۆن پەتاتەی پیشەسازی بەرهەم بێنێت”.
باس لەوەش دەکات، “لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەهۆی پێگەیشتنی وەرزی پەتاتەی خۆماڵی، هاوردەکردنی پەتاتە لە دەرەوە قەدەغەکراوە، تاوەکوو کۆتایی ئەمساڵ، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لێکتێگەیشتننامەی لەگەڵ حەوت کارگە و کۆمپانیای بەرهەمهێنانی پەتاتەی پیشەسازی هەیە، بۆ ئەوەی ساڵانە ڕاستەوخۆ بەرهەمی پەتاتەی جووتیاران وەربگرنەوە”.